قەڵەمبازی باج لە عێراقدا

قەڵەمبازی باج لە عێراقدا

100%

حوكمەتی عێراق كتوپڕ بڕیاری دا، بە ڕێژەی 30% باجی سەر كاڵای هاوردە زیاد بكات.

بەرز كردنەوەی ڕێژەی باجی سەر كاڵا، ڕاستەوخۆ دەبێتە مایەی گران بوونی نرخی كاڵا و شتومەك و خۆراك، بۆیە ئەم هەنگاوەی حوكمەتی ، عێراق كاریگەریی خراپی بۆ سەر ژیان و گوزەرانی خەڵكی كەم دەرامەت دەبێت.

كەسانێك بە هەق و بە ناهەق، لە عەلەیی حوكمەتی هەرێم دەدوێن، بەڵام بەرانبەر بە چەندین چەوت و چەوێڵیی حوكمەتی عێراق، متەقیان لێوە نایەت.

كاكە بۆ؟ ئاخر عیراقێك كە ڕۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، خێرە خزمەتگوزاری لە ئاستی پێویستدا نییە، گەندەڵی هەموو دامەزراوەكانی گرتووەتەوە، سەرباری ئەوە، كیسە بانكی دەوڵەت خەریكە فریای دابین كردنی مووچە ناكەوێت.

سەرباری هەموو ئەمانە، حوكمەتی عێراق 30% باجی سەر هاوردە بەرز دەكاتەوە.

ئەرێ كاكەی پەرلەمانتاری كوردستان و نوێنەری كورد لە بەغدا، خێرە نقەتان لە خۆ بڕیوە؟


ئەم پۆستە هاوبەش بکە