بە فەرمانی مەسرور بارزانی، هاوکاری تەندروستی دەگەیەندرێتە بۆ بریندارانی کەرکووک
100%
بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوا ئەحمەد سەردانی بریندارانی ڕووداوەکەی شاری کەرکووکی کرد و لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستییانی کۆڵییەوە.
لە میانەی سەردانەکەیدا، هیوا ئەحمەد مستەفا ڕایگەیاند: "بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکوومەت، تەواوی دەزگا تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ دابینکردنی هەر جۆرە چارەسەرێک کە پێویست بێت بۆ باشترکردنی دۆخی بریندارەکان."
هیوا ئەحمەد جەختی لەوەش کردەوە کە لە کاتی کارەسات و ئازارەکاندا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جیاوازییەک لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکووکدا ناکات و بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێت کە هاوکاریی تەواوی زیانلێکەوتووان بکات.