سەرۆک بارزانی بۆ دانا ئەحمەد مەجید: پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم

سەرۆک بارزانی بۆ دانا ئەحمەد مەجید: پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم

100%

بە بۆنەی دەرچوونی لە كۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان، سەرۆک بارزانی پەیامێكی ئاڕاستەی ڕێكخەری نوێ و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان كرد و ڕایگەیاند: "هیوادارم هەڵبژاردنی سەركردایەتیی تازەی بزووتنەوەی گۆڕان خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات."


پەیامی سەرۆک بارزانی: 


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


بەڕێز كاک دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان


بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەكەتان، پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم. 


هیوادارم هەڵبژاردنی سەركردایەتیی تازەی بزووتنەوەی گۆڕان خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات.


هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.


مەسعود بارزانی


17ی شووباتی 2026

ئەم پۆستە هاوبەش بکە