بۆ پێشمەرگە لەوێ نەبوو؟

بۆ پێشمەرگە لەوێ نەبوو؟

100%

نەتەوەی بێ دەوڵەت، بێ دەنگ و بێ ڕەنگە.

ڕۆڵەكانی نەتەوەی بێ دەوڵەت، وەك كورد گوتەنی "شیریان هەور دابێنێ"، كەس ناویان ناهێنێ.

لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر و داعش لە سعوودیە، لەبەر ئەوەی نوێنەری كورد لەوێ نەبوو، كەس ناوی پێشمەرگە و شەڕڤانی هەسەدەی نەهێنا.

یەكەمین هێز كە بەرپەرچی داعشی دایەوە و چەنەی شكاند، لە هێرشی خست و شكستی پێ دا و خاكی لە بن دەست دەرهێنا، پێشمەرگەی كوردستان بوو.

گەورەترین بەرگری و فراوانترین زەبرێك كە بەر داعش كەوت، لەسەر دەستی شەڕڤانی كورد بوو، تەنانەت ڕەققە پایتەختی خەلافەتی داعش و باخۆز دوایین پێگەی ئەو، بە دەستی شەڕڤانی هەسەدە ئازاد كران.

كەچی نە شەم و نە حەیا، لە كۆبوونەوەی فراوانی هاوپەیمانیی دژی تیرۆر و داعش، كەس نە ناوی پێشمەرگەی هێنا، نە ناوی هەسەدە و شەڕڤانی.


ئەم پۆستە هاوبەش بکە