د.شاخەوان عبداللە پێشوازی لە شاندێکی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکات

د.شاخەوان عبداللە پێشوازی لە شاندێکی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکات

100%

دکتۆر شاخەوان عبداللە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە شاندێکی جووتیارانی چەند شارێکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ تاوتوێکردنی پرسی شایستە داراییەکانی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیان کە تا ئێستا پێیان نەدراوە. 


لە میانی کۆبوونەوەکەدا کە لە نوسینگەی فراکسیۆن بەڕێوەچوو، جووتیاران ئاماژەیان دا بەو ئاستەنگانەی کە ڕوبەڕوویان دەبنەوە لە کەرتی کشتوکاڵدا و داوایان کرد بە خێرایی شایستە داراییەکانیان بۆ خەرجبکرێت بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی بەرهەمهێنان و دەستەبەرکردنی بژێوی هەزاران خێزان.


دکتۆر شاخوان عبداللە پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ داواکارییەکانیان دووپاتکردەوە، هەنگاوی دەستبەجێی ڕاگەیاند لەوانە پەیوەندی ڕاستەوخۆ و سەردانێکی وەزیری بازرگانی بۆ بەدواداچوون بۆ شایستە نەدراوەکان، جەختی لەوە کردەوە کە جووتیاران نوێنەرایەتی سەروەت و سامانێکی نیشتمانی و پایەیەکی بنەڕەتی ئاسایشی خۆراک دەکەن.


ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دێت بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی هاووڵاتیانی هەرێم و زیادکردنی هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسە ئابوورییە گرنگەکان.


فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان 

لە ئەنجومەنی نوێنەران

دوو شەممە ٩ـی ٢ـی ٢٠٢٦


ئەم پۆستە هاوبەش بکە