كامەیە برای موسڵمانی ئێمە؟

كامەیە برای موسڵمانی ئێمە؟

100%

ئەگەر كورد موسڵمان و خواناسی ڕاستەقینە نەبووایە، دەبوو لە دین هەڵگەڕێتەوە!

ڕەنگە بە سەرسوڕمانەوە بڵێن: لەبەر چی؟

ئێوە سەرنج بفەرموون، كورد وەك نەتەوەیەكی موسڵمان و خواناس كەوتووەتە نێوان سێ نەتەوەی موسڵمانەوە، هەر سێ نەتەوەكەش بە ناوی سوورەت و ئایەتی قورئانی پیرۆزەوە هێرشمان دەكەن سەر، ئامانجیان ئەوەیە قڕمان بكەن.

سوپاكەی سەدام بە ناوی سوورەتی ئەنفالەوە هات، پێنج هەزار گوندی بە (5) هەزار مزگەوتی بە قورئانەوە خاپوور كرد و سووتاند.

سوپاكەی ئەردۆغان بە ناوی سوورەتی ئەلفەتحەوە هات، دار و بەردی وڵاتی ئێمەی سووتاند و خاپووری كرد.

سوپاكەی ئەحمەد شەرع بە ناوی ئەڵڵاهو ئەكبەرەوە هات، هەر بێ شەرعییەكی هەیە بەرانبەر بە ئێمەی كرد، تەرمی سووتاند و سووكایەتییان بە كورد كرد و پێیان گوتین "بەراز".

سوپاكەی خومەینی لە دوای نەمانی شا هێرشی كردە سەر كورد و بە كافر و لە دین دەرچووی لە قەڵە داین و قڕی كردین.

بەڵام كورد میللەتێكی خواناسە، هەرچەندە نەتەوەكانی دەوروبەری بە ناوی ئیسلام و لە بن پەردەی دینەوە زوڵم و ستەمی لێ دەكەن، كورد ڕێی خواناسیی لێ ون نابێت و بەری نەدا.


ئەم پۆستە هاوبەش بکە