تورك مێژوو دەشێوێنن!

تورك مێژوو دەشێوێنن!

100%

ڕاستە دوایین ئیمپراتۆریەتی ئیسلام دەوڵەتی توركی عوسمانی بوو، بەڵام هەردەم تورك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە هەبوونی خۆی بە شكە، هەر كات ئاوڕ لە مێژوو دەداتەوە، حاڵی دەبێت ڕیشەی نەژادی ئەو بەرەو ئاسیای ناوەڕاست دەچێتەوە.

بۆیە هەردەم تورك هەوڵی پەردەپۆش كردنی ڕاستی و شێواندنی مێژوو دەدات، تا خۆی بە خاوەن ماڵ و ئەوانی دیكە بە بێگانە و نامۆ بناسێنێت.

د. مستەفا دەمیرچی پرۆفیسۆری مێژوو لە زانكۆی سەلجووق لە توركیا بە بزە و پێكەنینەوە دەڵێ "مێژووی كوردیان دزیوە".

ئەو پرۆفیسۆرە توركە ڕوونی دەكاتەوە "كاتێك كتێبەكەی (ئیبن كەسیر)م خوێندەوە كە لە عەرەبییەوە كراوەتە توركی، شتێكی سەیرم بینی، لە هەر شوێنێكدا ئیبن كەسیر ناوی كوردی هێناوە، لە دەقە توركییەكەدا (كورد) كراوە بە (تورك)".

پرۆفیسۆر دەمیرچی دەڵێ: ئیبن كەسیر لە كتێبەكەیدا زۆر ناوی كورد دەبات، بەڵام لە دەقە توركییەكەدا هەموو وشەیەكی كورد كراوە بە تورك. چووم بە وەرگێڕەكانم گوت: لەبەر چی دەسكاریی مێژوو دەكەن؟ بینیم هەر یەكەیان بە چەشنێك خۆی دەدزێتەوە و دەڵێ، من ئەو بەشەم نەكردووە بە توركی. 

كرۆكی قسەی ئەو پرۆفیسۆرە توركە ئەوەیە، تورك بەم شێوەیە مێژوویان شێواندووە.


ئەم پۆستە هاوبەش بکە