وەزارەتی دارایی ئەحمەدی حاجی ڕەشیدی ڕسوا کرد
100%
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم وه‌ڵامی ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ده‌داته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید باسی له‌وه كردبوو كه هه‌رێمی كوردستان هۆكاری دواخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به‌توندی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
سه‌رچاوه یه ڕاگه‌یاند،" ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ك هه‌میشه به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌ختی به‌غدا بووه كه‌چی نوێنه‌ری كوردیشه، به‌بێ داتا و به‌ڵگه‌وه قسه ده‌كات".
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه،"تاوه‌كو ئێستا داتا و زانیاری لانییه، به‌دواداچوونی نه‌كردووه، نازانێت به كامه میكانیزم پڕۆسه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن، له‌خۆیه‌وه لێدوان ده‌دات و قسه ده‌كات تاوه‌كو بازاڕی هه‌واڵ بۆخۆی گه‌رم بكات".