بەرد و نوقڵ!
100%
هێزی دیمەشق نوقڵ باران كرا، لە كوێ؟ لەو شوێنانەی دەڤەری جزیرە كە عەرەبنشینن.
هەمان هێز، بە هەر شوێنێكی كوردنشینی دەڤەرەكەدا تێپەڕ بێت، بەرد باران دەكرێت.
سەیر و سەمەرەیە! مەتەڵێكە و دەبێ لێكی بدەینەوە. لەسەر خاكی یەك دەڤەردا، هێزێك لە یەك كاتدا، نوقڵ باران و بەرد باران دەكرێت!
وڵامی مەتەڵەكە زۆر ئاسانە: هەر نەتەوەیە شانازی بە شكۆی نەتەوەیی خۆیەوە دەكات، لە سایەی سەروەریی خۆیدا، هەناسەی ئازاد هەڵدەكێشێ.
كورد لە هەر شوێنێكی دنیا بێت، لە سایەی ئاڵای كوردستاندا هەست بە ئازادی و سەروەری دەكات، عەرەبێكیش بۆ سەروەریی خۆی بە هەمان شێوەیە.
تۆ هەزار جار بڵێ نەتەوەی دیموكرات، لە واقیعدا هەر هێندەی تەققەی گوێز ژماردن بە دڵی خەڵكدا دەچێت. مرۆڤ لەسەر بنەمای كولتوور و زمان كە كرۆكی ناسنامەن، خۆی ناسیوە و خۆی پێناسە دەكات.