ئایا تەڵخکردنی وێنە ئەرکێکی ئەخلاقییە لە میدیادا؟
بەکارهێنانی تەکنیکی "تەڵخکردن" (بڵەر) بۆ وێنە و ڤیدیۆ لە میدیادا بۆ چەند هۆکارێکی دیاریکراوە، لەوانە:
پاراستنی ناسنامەی قوربانییان، منداڵان، برینداران، یان شاردنەوەی دیمەنی خ..وێناوی، چەک، وێنەی تی..رۆریستان ئاڵا و لۆگۆی رێکخراو و گروپە قەدەغەکرا و تێ..رۆری..ستییەکان .
بەڵام ئەوەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی ئەنجامی داوە، ڕاستەوخۆ سوکایەتی و بێڕێزیکردنە بە کەسایەتییەکی گەورەی سیاسی و مێژوویی کورد و کوردستان کە بەڕێز مەلا مستەفای بارزانە
ئەم کارە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ بنەماکانی کاری میدیایی یەکناگرێتەوە، بەڵکو لادانە لە هەموو سنوورە ئەخلاقییەکانی کاری ڕۆژنامەگەری.
نەوەی نوێ ٨ ساڵە پەرلەمانتارانی لەژێر ئەو وێنەیە، خانوو، پارە، ئیفاد و موچە وەردەگرن و ئەندامانی لیژنەکانن لە پەرلەمان بۆچی ئەوکات کێشەی نەبوو؟
ئێستا کاک شاسوار و ستافەکەی خەریکی جێبەجێکردنی پلانێکی دیکەن. من دەزانم چییە و چۆنە و خەریکی چین؛ دەیانەوێت بەو هۆکارە بێنەوە ناو خەڵک و پلان و ڕێککەوتنی نوێ لەبارەی ئێن ئاڕ تی بشارنەوە.
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەبینن و دەزانن کە ئێن ئاڕ تی چی لێ دێت و بەرەو کوێ دەچێت و کێ دەبێتە بەڕێوەبەری چونکە کاک شوان عادل دەستیلەکارکێشاوەتە و کوردستانی جێهێشتووە ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێبووە
ئێن ئاڕ تی تا ساڵی ٢٠١٨ کەناڵێکی زۆر باش بوو، بەڵام پاشان بوو بە زمانحاڵی حزب و پەیوەندیی بە کاری میدیایی هاوسەنگەوە نەما، هەر بۆیە هێواش هێواش بینەرانی لەدەست دا و کاریگەریی بوو بە سفر لەناو خەڵکدا.
هانا چۆمانی