لیستی مووچەی مانگی یەک پەسند کرا

لیستی مووچەی مانگی یەک پەسند کرا

100%

هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد کە لیستی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەغدا کراوە، وردبینی تێدا کراوە و پەسند کراوە و هیچ کێشەیەکی تێدا نەبووە، تەنیا ئەوە ماوە کە پارەکە بنێرن و هیچ بیانوییەکیان نەماوە."

 

سەبارەت بە پڕۆسەی بەدیجیتاڵکردنی مووچە، هیوا ئەفەندی رایگەیاند، ژمارەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی نەگۆڕاوە، بەڵام هەنگاوێکی گەورە لەم مانگەدا نراوە و 320 هەزار خانەنشین هاتنە نێو سیستمی پەیڕۆڵی مووچە، ئێستا سیستمی پەیڕۆڵ مووچەی ملیۆنێک کەس بەشێوەی ئۆتۆماتیکی و دیجیتاڵی ئامادە دەکات.

 

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە بڕینی 3%ـی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەکەن، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری ئەو هەواڵەی رەتکردەوە و وتی: "هەر مانگێک حیسابی خۆی هەیە، کاتێک بەغدا پارەی مانگەکانی 11 و 12ی نەناردووە، ناکرێت ئێستا پارە لە خەڵک ببڕین بۆ ئەوەی بیدەین بە ئەوان، ئەمە راست نییە."


ئەم پۆستە هاوبەش بکە