فەتاح و قاسم، سەعدی و حافز

فەتاح و قاسم، سەعدی و حافز

100%

فەتاح و قاسم، دوو هاژەكی بالیستیی ئێرانن، ئەو وڵاتە بۆ هەڕەشە و چاوسوور كردنەوە، هەروەها لە جەنگ و شەڕدا بەكاریان دەهێنێت.

دەسكەوتی فەتاح و قاسم و ئەوانی دیكەش، وێرانە و كوشتار و خاپوور كردنە. بەوان دیمەنی ئێران وەك وڵاتێكی ناحەز لە جیهاندا وێنا كراوە.

سەعدی و حافز، دوو شاعیری ناوداری فارسن. شكۆ و جوانی و ناوبانگێكی بەرزیان بە ئێران و فارس بەخشیوە.

لە بری هاژەكی فەتاح و قاسم و ئەوانی دیكە، ئێران بە حافز و سەعدی و كەسانی دیكەی هەڵكەوتووی وڵاتەكە خۆی بە جیهان بناسێنێ، ئەوا لە بری بۆمب و هاژەك، ئێران گوڵ باران دەكرێت.

ئەم پۆستە هاوبەش بکە