بۆ لە ئێران درا؟

بۆ لە ئێران درا؟

100%

پرسیارێكە ڕەنگە نەوەی ئەم سەردەمە زۆر بە گەرمی بیكات.

ئێران دەوڵەتێكە خەونێكی گەورەی هەیە، لە سەردەمی شادا خەونی زیندوو كردنەوەی ئیمپراتۆریەتی هەبوو، لە سەردەمی كۆماری ئیسلامیشدا، خەونی ئێران تێكەل بە ئایین و مەزهەب كرا، ئامانجیش پەل هاویشتن بوو بۆ دەرەوەی سنوور.  

ڕایەڵی پەیوەندیی نێودەوڵەتی وابەستەی یاسای نێودەوڵەتییە. لەسەر ئەو بنەمایە، هاوپەیمانی لە سەر ئاستی دەوڵەتان دەبەسترێت، بە گوێرەی بەندەكانی هەر هاوپەیمانییەك، ڕایەڵی پەیوەندی لەسەر ئاستی سەربازی و ئابووری و سیاسی و گەلێ بواری دیكە، لە نێوان دەوڵەتاندا دروست دەبێت، ئەو جۆرە پەیوەندییە لەگەڵ بنەمای یاسا و پەیوەندیی نێودەوڵەتیدا كۆك و تەبا دەبێت.

ئێران بە خشكەیی و بەدەر لە هاوپەیمانییەكی ئاشكرا، دوور لە بنەمای یاسا و پەیوەندیی نێودەوڵەتی، ڕایەڵی پەیوەندی و هاوكاریی سەربازیی دروست كرد، ئامانجیش سەپاندنی ئەجیندا و هەژموونی تاك لایەنانەی خۆی بوو.

ئەم جۆرە پەیوەندییە لە لایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، بە گومانەوە لێی دەڕواندرێت. ساڵانێكی زۆرە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخوازێت و هەوڵیشی داوە، ئێران بهێنێتەوە سەر ڕچەی دروستی پەیوەندیی سنووربڕی نێودەوڵەتی، كەچی ملی نەدا و كار بەم ئاڵۆزییەی ئەمڕۆ گەیشت.


ئەم پۆستە هاوبەش بکە