پۆستی سەرۆککۆمار مافی کوردە نەک حزبێک

پۆستی سەرۆککۆمار مافی کوردە نەک حزبێک

100%

سەبارەت بە پرسی سه‌رۆك كۆماری عێراق، عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، پۆستی سه‌رۆك كۆمار پەیوەستە بە کوردەوە، وەک چۆن بە پێی عورفی سیاسی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ پێکهاتەی سوننە و سەرۆکوەزیران بۆ پێکهاتەی شیعە یەکلایی بووەتەوە، پێویستە کوردیش لەنێو خۆیدا لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار رێکبکەوێت.


له‌ باره‌ی پرسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عه‌لی حوسێن گوتیشی، شیعەکان ئیستا نووری مالیکیان دیاری کردووە، هەر کەسێکی دیکەش کاندید بکەن ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ کورد و سوننە پشتیوانی لێ دەکەین و هاوکار دەبین.


ئەم پۆستە هاوبەش بکە