لاهور شێخ جەنگی هەمان سیناریۆی شاسواری لەسەر جێبەجێ دەکرێت؟!
لاهور شێخ جەنگی هەمان سیناریۆی شاسواری لەسەر جێبەجێ دەکرێت؟!
هیچ زانیاریی و بەڵێنێكی فەرمی لەبارەی ئازادكردنی لاهوور شێخ جەنگییەوە نییە، ئەو دەنگۆیەی بڵاو كراوەتەوە گوایە پێش جەژن ئازاد دەبێت لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە هاوشێوەی شاسوار عەبدولواحێد كە كورسیییەكانی نەوەی نوێی لە پەرلەمان بە یەكێتی بەخشی بە ڕێككەوتنی ژێربەژێر ئازاد كرا، لاهوور شێخ جەنگیش هەمان سیناریۆ دووبارە بكاتەوە، بەڵام سەرچاوەیەكی ئاگەدار ئەوەی رەت كردەوە و گوتی، دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی و شاسوار جیاواز بووە، دواتر لاهوور شێخ جەنگی هەرگیز ڕێككەوتنی هاوشێوەی شاسوار لەگەڵ یەكێتی ناكات، بە پێچەوانەوە پێی وایە دەبێت یاسا ڕۆڵی خۆی ببینێ
لاهوور شێخ جەنگی 22ی ئابی ساڵی رابردوو، دوای ئەوەی چەكدارانی یەكێتی هێرشیانكردە سەر هۆتێل لالەزار گیرا و لەوكاتەوە تا ئێستە لە گرتووخانەی كانی گۆمەیە لە سلێمانی، هەر چەندە چەند جارێك براوەتەوە بەردەم دادگا لە سلێمانی، بەڵام هیچی لەسەر نەسەلمێنراوە و لەگەڵ ئەوەیشدا پارێزەر و كەسوكارەكەی داوای گواستنەوەی دۆسیەكەی بۆ دادگاكانی هەولێر دەكەن