تەیری گول: داری زەقنەبووت
100%
لە سەردەمی شلۆقی و تێكەڵ بوونی شتەكان و نەمانی پێوەر و تەرازوو، خەڵكانی نابووت و فسفس پاڵەوان پەیدا دەبن.
كەسانی نابووت و فسفس پاڵەوان هەر چییەك بكەن، هیچ كات لە دۆخی ئاوماڵكە و پووش و پەڵاش تێپەڕ ناكەن.
سەیرە و سەیریش نییە، كەسانێك بە ناوی نوێنەرایەتیی كوردەوە چوونەتە بەغدا، بە دەوری فسفس پاڵەوان و كەسانی نابووتی ئەم سەردەمەی بەغدادا دەسووڕێنەوە.
كورد گوتوویەتی و ڕاست دەكات "تەیری گول، ئاشق بە داری زەقنەبووتە".
ئاوماڵكەی كوردستان و كەسانی پووش و پەڵاش ئاسا، بێ لە ژەقنە داری كلدانی، سایە و سێبەرێكی دی بەدی ناكەن.