مارکۆ رۆبیۆ زەنگی شەڕی لێدا و دەڵێت چیتر مەرج قەبوڵ ناکەین
100%
مارکۆ رۆبیۆ زەنگی شەڕی لێدا و دەڵێت چیتر مەرج قەبوڵ ناکەین...
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆتاییهاتنی رێککەوتنی "ستارتی نوێ"ی بۆ کەمکردنەوەی چەکی ئەتۆمی راگەیاند و جەختی کردەوە کە واشنتن چیتر مەرجێک قبوڵ ناکات زیان بە بەرژەوەندییەکانی بگەیەنێت...
رۆبیۆ ئاماژەی بەوە کرد، ، رێککەوتنی ستارتی نوێ بەسەرچوو. وتیشی: "ئەم رێککەوتنە لە سەردەمێکی جیاوازدا و بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاستەنگێکی جیاواز بونیات نرابوو، بۆیە ئێستا چیتر خزمەت بە ئامانجەکانی ناکات."
مارکۆ رۆبیۆ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکا پێوەرێکی باڵا بۆ هەموو ئەو وڵاتانە دادەنێت کە هاوتای ئەوان خاوەنی چەکی ئەتۆمین و وتی: "ئێمە هەمیشە لە پێگەی هێزەوە دانوستان دەکەین".