پشت و پەنای کورد کۆچی دوایی کرد

پشت و پەنای کورد کۆچی دوایی کرد

100%


نووسینگەی لیندسی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆماریخوازی ویلایەتی کارۆلاینای باشوور لە کۆنگرێسی ئەمریکا، کۆچی دوایی ناوبراوی لە تەمەنی 71 ساڵیدا بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەکی کتوپڕەوە لە ئێوارەی شەممە، 11ی تەمووزی 2026 ڕاگەیاند. گراهام کە یەکێک بوو لە کاریگەریترین دەنگەکانی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و هاوپەیمانێکی نزیکی دۆناڵد ترەمپ، لەسەر ئاستی هەرێمیش بە یەکێک لە دۆست و پاڵپشتە بەهێزەکانی گەلی کورد لە واشنتن دەناسرا.


لیندسی گراهام بۆ ماوەی زیاتر لە 3 دەیە لە کۆنگرێسی ئەمریکادا خزمەتی کردووە و هەمیشە وەک لایەنگری دۆزی کورد و هێزەکانی پێشمەرگە دەردەکەوت. ناوبراو لە چەندین پێشهاتی سیاسی و سەربازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا داکۆکی لە کورد کردووە.


بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی فەرمی ئەو سیناتۆرە دیارە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (X) لیندسی گراهام دوای ململانێیەکی کورت لەگەڵ نەخۆشییەکی کتوپڕدا گیانی سپاردووە. کۆچی دوایی گراهام بە یەکێک لە زیانە گەورەکانی لایەنی کۆماریخوازی ئەمریکا لە کایەی سیاسەتی دەرەوەدا دادەنرێت.


ئەم پۆستە هاوبەش بکە