ئەمریکا و ئێران ئاگربەست ڕادەگەیەنن

ئەمریکا و ئێران ئاگربەست ڕادەگەیەنن

100%


ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا و ئێران لەگەڵ گروپێک لە وڵاتانی نێوەندگیر، سەرقاڵی تاوتوێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنێکی ئەگەریین بۆ راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 45 رۆژ.


بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، ئەم هەوڵەی ئەمریکا و ئێران بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و ڕاگرتنی جەنگ وەکو دوایین دەرفەت دەبینرێن بۆ رێگریکردن لە توندبوونەوەی زیاتری جەنگ و پەرەسەندنی زیاتری پێکدادانە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا.


هاوکات بەپێ میدیاکە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، هەرچەندە گفتوگۆکان بەردەوامن، بەڵام چانسی گەیشتن بە رێککەوتنێکی کۆتایی لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا زۆر کەمە".


ئەم پۆستە هاوبەش بکە