چاوەڕێی گەوەرترین هێرشی زەمینی بن
100%
ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی گواستنەوەی (C-17 Globemaster III) ئەمریکی خەریکی پەڕینەوە لە زەریای ئارام و گەیشتن بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و چاوەڕوان دەکرێت گواستنەوەیەکی گەورەی هێزی سوپای ئەمریکا بێت.
بە پێی راپۆرتە هەواڵییەکان و زانیارییە رادارییەکان هاوکات لەگەڵ فڕینی ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی زەبەلاحی گواستنەوە، شەپۆلێکی دیکەی فڕۆکەش لە ئاسمانی ئەوروپاوە بەرەو رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستن. لەم فڕۆکانە بۆ گواستنەوەی هێزی سەربازیی و ئامێرە و کەرەسە جەنگییە قورسەکان کەڵک وەردەگیرێت، بەپێی ئەو زانیارییە رادارییانە ئەمە یەکێک لە گەورەترین گواستنەوەکانی سوپای ئەمریکا لەکاتی دەسپێکی شەڕی ئێرانە
ویلایەتە یەکگرتووەکان سەرقاڵی زۆرکردنی هێزە سەربازییەکانی خۆی لە ناوچەکەیە و هەواڵەکان باس لە ئەگەری شەڕی زەمینی لەگەڵ ئێران دەکرێت