ڕێبەری هەرێمی كوردستان
100%
دەكرێ هەر چوار ساڵ جارێك، ڕێبەری هەرێمی كوردستان لە لایەن فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە ئامادە بكرێت و چاپ و بڵاو بكرێتەوە.
ئەو ڕێبەرە، دەكرێ زانیاری لە بارەی حوكمەت و پەرلەمان و جوگرافیا و مێژووی كوردستان، كوردستانی دەرەوەی هەرێم و ژمارەی دانیشتووانی هەرێم (لە هەردوو بەشەكەی) و ژمارەی دانیشتووانی هەر شارە، هەروەها باری ئابووری و دارایی و پەروەردە و خوێندنی باڵا و كولتوور و گەشتیاریی وڵاتمان، بگرێتە خۆ.
زۆر بە كورتی، ڕێبەری هەرێمی كوردستان چەشنی ئینسایكلۆپیدیایەكی بچووك، دەكرێ بێ لە كوردی، بە چەند زمانێكی دیكەش بڵاو بكرێتەوە.
هەر لە ڕێبەردا، سیسەمی كار و كارگێڕی و ڕۆژانی پێشوو، باری وەرزش و هونەر و هەر جۆرە زانیارییەك بۆ هاووڵاتییەكی كوردستان و بیانی بە سوود و پێویست بێت، دەكرێ بڵاو بكرێنەوە.