عێراق، بەراتی شەڕ و ئاشتی

عێراق، بەراتی شەڕ و ئاشتی

100%

عێراق، بەراتی شەڕ و ئاشتی


بۆ ماوەی هەشت ساڵ (1980- 1988) عێراق و ئێران لە شەڕێكی سامناكدا، سەنگەری مەرگ و وێرانییان لە یەكدی گرت.

ئێستا، لە نێو عێراقەوە، لە پێناو پاراستنی ئەو حوكمەتەی لە ئێرانەوە شەڕی عێراقی كرد، عێراقی هەیە خۆی بە كوشت دەدات!

نە مەتەڵە، نە ئەفسانە. ڕژێمی سەدام تا سەر ئێسقان دژ بە ڕژێمی كۆماری ئیسلامی بوو، ڕژێمی ئێستای عێراق دۆستی نزیكی ئێرانە.

عێراق شەكەتی دەستی شەڕ و ململانێیە، چی دی بەرگەی شەڕ ناگرێت. لەم شەڕەی ئێستا، بێلایەنی هەڵوێستی فەرمیی حوكمەتی عێراقە. 

چەندین گرووپی حەشدی شەعبی خۆیان تێكەڵ بە شەڕەكە كردووە. ئەوان لەو پێگە و توانایەدا نین، كاریگەرییان بەسەر دۆخی شەڕەكەوە هەبێت. تەنیا بە سەر و ماڵ، قوربانییەكی بێ دەسكەوت دەدەن.


ئەم پۆستە هاوبەش بکە