خەرمانی شەڕ
100%
ئێران دوای سەركێشی و پەل هاویشتنی زۆر، دوای نانەوەی شەڕ و گۆبەندی قووڵ و گەورە لە چەندین وڵاتدا، گەردەلوولی شەڕی گەیاندە بەر دەرگای وڵاتەكەی خۆی.
ئێستا شار بە شاری وڵاتەكە بە بۆمبی پێشكەوتووی فڕۆكەی جەنگی دەگوترێنەوە، هیوای سەركەوتن لەو جەنگەدا بۆ ئێران خەیاڵە.
بە ڕاست و چەپدا تەقاندنی هاژەك و داخستنی گەرووی هورمز، نە دادی دەدات، نە وێنەی وڵاتەكە جوان دەهێڵێتەوە.
خەرمانی شەڕ، كاولكاری و وێرانییە، وڵات خاپوور و میللەت ناڕەحەت و سەرگەردان دەكات.