ئێران بە دیوە جوانەكەی

ئێران بە دیوە جوانەكەی

100%

ئێرانی ئێستا، میراتگری كاروانێكی دوور و درێژی شارستانیەتە.

كورد و فارس و تورك و نەتەوەی دیكەش، لە خەمڵاندن و گەشە پێدانی شارستانیەتی ئێراندا بەشدارن.

لە ئاستی جیهاندا، مافوور و مۆسیقا و وێژەی ئێران، ناوبانگێكی گەورە و شایستەیان هەیە.

هەموو جیهان بە ڕێزەوە پێشوازی لە ئێرانی شارستانیەت دەكات.

لە هەردوو سەردەمی شاهنشاهی و كۆماری ئیسلامیدا، ئێران شمشێرەكەی دارا و گورزی كامبیز و ڕمی كوروشی بەرز كردەوە.

جیهان ئامێز بۆ شارستانیەتی ئێران دەكاتەوە، كاتێكیش گورز و ڕم و شمشێری سنووربڕ دەبێتە زمان و ناسنامە، مرۆڤایەتی ناچارە قەلغان و مەتاڵ بەرز بكاتەوە، سەنگەر و مەتەرێز لە ئێران بگرێت.


ئەم پۆستە هاوبەش بکە