ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمریکا و ئێران
به‌در بن حه‌مه‌د ئه‌لبوسه‌عیدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان ڕایگه‌یاند، خولی سێیه‌می دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه له جنێڤ به‌ڕێوه‌چو، به "پێشكه‌وتنی به‌رچاو" كۆتاییهات و هه‌فته‌ی داهاتو گفتوگۆی ته‌كنیكی له ڤیه‌ننا ئه‌نجامده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئاستی ته‌كنیكی هه‌فته‌ی داهاتو له ڤیه‌نا به‌ڕێوه‌ده‌چن كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمییه".
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم بڵاویكرده‌وه، پرسی گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی پیتێنراوی ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتو ڕه‌تكراوه‌ته‌وه و ناگوازرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كۆبونه‌وه‌یه‌ك "له چوارچێوه‌ی رێزگرتنی دیپلۆماسی" له نێوان عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چو و جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه سنوردار بو به ده‌ستگرتن و ئاڵوگۆڕی خۆشی".
ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆسی ئه‌مریكی بڵاویكردوه‌ته‌وه، جارێد كوشنه‌ر و ستیڤ ویتكۆف، نێردراوانی كۆشكی سپی نائومێدی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی كه له لایه‌نی ئێرانییه‌وه بیستویانه له دانیشتنی دانوستانه‌كانی به‌یانیدا.