لە دەرعاوە شۆڕش دژی ئەحمەد شەرع دەست پێ دەکات
ئەمڕۆ ئەحمد شەرع هەوڵی داوە ئەحمد عودە تیرۆر بکات.
ئەحمد عۆدە کێیە ؟ بۆچی هەوڵەدرێت بۆ کوشتنی ؟ پەیوەندی لەگەڵ کام وڵاتانە باشە ؟
ئەحمد شەرع بۆ کوشتنی ئەحمد عۆدە ژمارەیەک گەنجی ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی لەسەری نەکەوێت و کارەکە وەک پێکدادانی چەتەیی دەربکەوێت نەک هەوڵی تیرۆر لە ناو دەسەڵاتدا، گەنجەکان لە شاری بەسرەشامدا داویانە بەسەر باخێکدا کە شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەحمد عودەیە، بەڵام پاسەوانەکانی ناوبراو لێیان هاتوونەتە دەست و دووانیان لێ کوشتن و ئەوانی دیکەش هەڵهاتوون.
بەهۆی ئەم ڕووداوەوە ئەمشەو قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری بەسڕەشامیدا ڕاگەیەنراوە و هێزە ئەمنییەکان بەدوای ئەنجامدەرانی هێرشەکەدا ئەگەڕێن.
ئەحمد عودە کێیە ؟
ئەحمد عودە خەڵکی شاری بەسڕەشامە لە پارێزگای درعا، ناوبراو پێشتر فەرماندەی لیوای هەشت بووە و چەندین ساڵ لە دژی بەشار ئەسەد شەڕی کردوە و لە شۆڕشدا سێ برای کوژراون، باشوری سوریا بەردەوام لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەحمد عودە بووە و لە کاتی هەڵهاتنی ئەسەدیشا هێزەکانی ئەحمد عودە یەکەم هێزبوون لە درعاوە گەیشتنە ناو دیمەشق.
بۆچی ئەیانەوێ بیکوژن ؟
لە دوای کەوتنی ئەسەد ئەحمد عودە ڕازی نەبوو بەوەی ئەحمد شەرع حوکمی پارێزگاکانی باشوری سوریا بەگشتی و پارێزگای درعا بەتایبەتی بگرێتە دەست، بەهۆی ئەمەشەوە بۆماوەی چەند ڕۆژێک هێزەکانی ئەحمد عودە و ئەحمد شەرع بەشەڕ هاتن، بەڵام هەرزوو سعودیە و قەتەڕ هاتنە سەرخەت و ئەحمد عودەیان ڕازیکرد بەوەی لیواکەی هەڵبوەشێنێتەوە و پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی سوریاوە بکات و پارێزگای درعا بەبێ دەنگی لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا بهێڵێتەوە.
بەڵام وا دیارە ئەحمد شەرع درکی بەوە کردوە کە ئەحمد عودە بەدڵ ڕازی نییە بە دەسەڵاتەکەی و ئەگەری هەیە لە داهاتودا ببێتە کێشە بۆی، بۆیە هەوڵ ئەدات بەبێ دەنگی لەناوی ببات وەک چۆن لەماوەی ساڵێکدا چەندین کەسایەتی دیکەی لەناوبردوە.
پەیوەندی لە گەڵ کێدا هەیە؟
شایەنی باسە ئەحمد عودە پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیادا زۆر باشە و بەم دواییانەش دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە پەیوەندی لەگەڵ ئیماڕاتیشا دروست کردبێت.
گۆران ماد