ترەمپ هەفتەیەک مۆڵەت دەداتە تاران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی

ترەمپ هەفتەیەک مۆڵەت دەداتە تاران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی

100%

بەرپرسێکی ئەمریکی بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاندووە:'' دۆناڵد ترەمپ حەز دەکات پێنج بۆ حەوت ڕۆژ مۆڵەت بە تاران بدات بۆ ئەوەی ڕێککەوتنەکە بکرێت.


بە گوتەی ئەو بەپرسە، ئێستا هەلومەرجی گونجاو هەیە بۆ ڕێککەوتنێک کە تێچووەکان لەسەر هاووڵاتیانی ئەمریکی کەمبکاتەوە.


بەپێ قسەکانی بەرپرسە ئەمریکییەکە:'' دڵنیایی بدرێت لەوەی ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، 


دەشڵێ؛''ئەمریکا ڕێککەوتنێکی خراپ واژۆ ناکات، بژاردەی دیکە بەردەستە ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت ،دەکرێت دووبارە دەست بە هێرشە سەربازییەکانیان بۆ سەر ئێران بکرێتەوە.

ئەم پۆستە هاوبەش بکە