سیپان شێروانی: تۆمەتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ ئیسرائیل بێبنەمایە و دەبێت وەزارەتی نەوت ڕێکاری یاسایی بگرێتە بەر

100%
زەرگەتە

سیپان شێروانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەڵامێکی توندی عەدنان کینانی دایەوە سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاراستەی هەرێمی کوردستانی کردبوو لەبارەی هەناردەکردنی نەوت بۆ ئیسرائیل و ڕایگەیاند کە ئەم بانگەشەیە درۆیەکی شاخدار و تۆمەتێکی مەترسیدارە کە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە.

شێروانی ئاماژەی بەوە کردووە عەدنان کینانی جارێک وەک نووسەر و جارێک وەک شارەزا و شرۆڤەکار دەردەکەوێت، بەڵام ئەم فرەناونیشانییە نیشانەی قووڵیی مەعریفە نییە، بەڵکوو هەوڵێکە بۆ داپۆشینی گوتارێکی بێسەروبەر و بێبنەما. جەختیشی کردەوە کە واقیعی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زۆر ڕوونە و بەپێی ڕێککەوتنی فەرمی لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان ئەنجام دەدرێت، هەموو پرۆسەی بەبازاڕکردنیشی بە شێوەیەکی تایبەت، تەنیا لە ڕێگەی کۆمپانیای نیشتمانیی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)وە دەبێت کە سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراقە.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ڕایگەیاندووە: ئەم تۆمەتە تەنیا سووکایەتی نییە بە هەرێمی کوردستان، بەڵکوو ڕاستەوخۆ کۆمپانیای سۆمۆ و وەزارەتی نەوتی عێراقیش دەخاتە ژێر تۆمەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئیسرائیل، کە ئەمەش چەواشەکارییەکی گەورەیە و لە سنووری دەربڕینی ڕا چووەتە دەرەوە و بووەتە هاندانی ناڕەوا و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا، سیپان شێروانی دووپاتی کردەوە کە ئەم جۆرە قسانە خزمەت بە ڕاستی و بە دەوڵەت ناکەن، بەڵکوو تەنیا بۆ زیندووکردنەوەی زمانی تائیفییە و دەیەوێت دۆسیەیەکی سیادی بکاتە کەرەستەی موزایەدەی میدیایی هەرزان. هەربۆیە داوای لە وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ کرد کە ڕێکاری یاسایی توند و یەکلاکەرەوە بەرامبەر ئەم بانگەشانە بگرنە بەر، بۆ بەرگریکردن لە ڕاستی و پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە شێواندنی بەئەنقەست.

ئەم پۆستە هاوبەش بکە