راوێژكارى ئه‌ڵمانیا: ده‌سه‌ڵاتى ئێران له دوایین رۆژه‌كانى ته‌مه‌نیدایه
فرێدریش مێرتس راوێژكارى ئه‌ڵمانیا گومانى له ره‌وایه‌تی ده‌سه‌ڵاتى ئێران كرد و گوتى، "ده‌سه‌ڵاتى ئێران له دوایین رۆژ و هه‌فته‌كانى ته‌مه‌نیدایه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ى كانوونى دووه‌م فرێدریش مێرتس راوێژكارى ئه‌ڵمانیا له‌میانه‌ى سه‌ردانێكى بۆ هیند، قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد و سه‌باره‌ت به دۆخى ئێران گومانى له ره‌وایه‌تى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كرد و به‌گوێره‌ى ئه‌و لێدوانه كورته‌ى ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كرده‌وه ده‌ڵێ، "ده‌سه‌ڵاتى ئێران له دوایین رۆژان و هه‌فته‌كانى ته‌مه‌نیدایه".
رۆیته‌رز سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌وه لێدوانه‌ى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا ده‌دات و ده‌ڵێ، "ئه‌و لێدوانه له كاتێكدایه كه خۆپیشاندانه‌كان فراوان ده‌بێت، خۆپیشانان له گله‌یى له زه‌حمه‌تى ئابوورى گۆڕاوه بۆ خستنى دامه‌زراوه ئاینیه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدار له كۆمارى ئیسلامى ئێران".
رۆژى شه‌مووى رابردوو ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا به یه‌كه‌وه راگه‌ینراوێكیان بڵاوكرده‌وه و داوایان له ئێران كرد هێز له دژى خۆپیشانده‌ران به‌كارنه‌هێنێ.